بازیانیه كان دا وا ده كه ن سه رۆك ئاپۆ ئازاد بكرێت
ئه رسه لان چیمه نی 2013-05-22

له و هه ڵمه تی كۆ كردنه وه یه ی وا ژۆیه ی كه پارتی كرێكارانی كوردستان پێی هه ستاوه بۆ ئازاد كردنی " عه بدوالله ئۆجه لان "
له ئه مرۆوه له سنووری ناحیه ی بازیان به رده وامه , دانیشتووانی بازیان به چین و توێژه جیاجیا كانه وه بؤ ئازاد كردنى ئؤجه لان وا ژۆی خۆیان ده كه ن
رێبه ری "p kk ه " له سالی 1999 وه له نایروبی پایته خته تی وولاَتی كینیا ی كیشوهری ئه فریقیا له لایه ن ئیستخباراتی توركیاو وولاَته زلهێزه كانه وه ده سگیر كرا ئیستا له دورگه ی ئیمرالی ئه سته مبول له زینداندایه .
كۆتایی خولێكی فۆتۆ شۆپ له شارۆچكهی ئه ڵڵایی
ئه رسه لان چیمه نی
2013-05-14


ئه مشه و له بنكه ی ئه ڵلایی ناوه ندی رۆشنبیری بازیان بروانامه به سه ر به شداربووانی خولى فؤتؤ شۆپدا دابه شكرا . ماوهی خوله كه
1 مانگ بوو .. شه وانه بۆ ماوه ی 30 _ 1 كاتزميَر " هۆگر عوسمان " به شێوهی " توێری و پراكتیكی " وانه كانی ده وته وه
خوله كه یش بێ به را مبه ر بوو .. ناوه ندی رۆشنبیری بازیان له شارۆچكه ی ئه ڵڵا یی له به رنامه یدا یه خولی تایبه ت و پرۆژه ی جوانتر له و ده ڤه ره دا ئه نجام بدات به به رده وا می .
دوای 6 مانگ سه رۆكی شاره وانی نوێ بۆ بازیان دا نرا
2013-05-13 ئه رسه لان چیمه نی

زیاتر له 6 ما نگه ناحیه ی بازیان سه رۆكی شاره وانی نیه به ڕێو به ری ناحیه ی بازیان به وه كا له ت كاره كانی شاره وانی رایی ده كرد , له ئێستا یشدا بازیان به ڕێو به ری ناحیه شی نی یه , ئه مڕۆ " نه وزاد جه لال " وه كو سه رۆكی شاره وانی نوی َی بازیان ده ست به كار بوو , نه وزاد جه لال : ده رچووی پیشه سازیه پێشتر له شا ره وانیه كانی " سه نگاو _ قه ره هه نجیر _ چه مچه ماڵ _ شۆرش _ ته كیه " كاری كردووه , به ماڵپه ری ناوه ندی راگه یاند و به ڵێنی ئه وه ی دا كه كار ى جدى بكات بؤ نه هيَشتنى كه مو كوری و سستی له پرۆژه كان له هه وڵی ئه وه شدا بێت كه هاوولاَتیانی بازیان ها وكاری بكه ن بۆ نه هێشتنی گلله یی و گازه نده كان كه پێشوو تر له ناحیه كه دا هه بوه .
مامۆستایانی گۆپاڵه به رده قاره مانیان گۆڵ باران كرد
2013-05-11ئه رسهلان چیمه نی

سه رله به یانی ئه مڕۆ به ئاماده بوونی " كه مال نوری " به رێو به ری پهروه رده ی مه ڵبه نی سلێمانی و مامۆستا " به كر " سه رپه رشتیاری یه كه می بنه ره تی و سه رجه م به رَێو بهری خوێندنگه و قوتابخانه كانی بازیان و مامۆستایانی وه رزشی ناوچه كه له یاریگای سه گرمه ی ناحیه ی بازیان دوا یاری خولی مامۆ ستایانی سنووری ناحیه ی بازیان ئه نجامدرا له نێوان تیپی مامۆستایانی به رده قاره مان و تیپی مامۆستایانی كۆپاڵه , له یارییه كی زۆر به هێزدا مامۆستایانی كۆپا ڵه سه ركه وتن به سه ر مامۆستایانی به رده قاره ماندا 12 _ 2 له كۆتایشدا له لایه ن ئاماده بووانه وه خه لاَت دا به شكرا به سه ر هه ردوو تیپی یه كه م و دووه م و نا وبژیوانان و لیژنه ی به ڕێوه بردنی خووله كه , بۆ یه كه م جاره كه خوولی یاریگای بچووك بۆ مامۆستایانی سنووری ناحیه ی بازیان بكرێته وه یه كه ی چالاكی و هرزشی و دیده وانی له ڕێگای هه ردوو سه رپه شتیا ری وه رزشی ناوچه ی بازیان مامۆستا " نه وزاد " و مامۆستا "هه ژا ر " ه وه ئه م چالاكیه ئه نجامدرا 8 تیپ له سنووره كه دا به شداریان له م خووله دا كردبوو خووله كه یش به سیسته می " دوو دۆراندن " به ڕێوه چوو .
